Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 3, 2020

“کاتێک وەختی هەنار دێت، بە قەتاڵە و بەرچنە دەچین بۆهەنار ڕنین. ئەوەی له کۆڵی دەکەی قەتاڵەیە و ئەوەی لەشانی دەکەی بەرچنەیە. سیفاتی باشی قەتاڵە و بەرچنە ئەوەیە ناهێڵێت هەنارەکان ئەزێتییان ببێت. وە کلتورێکی باب و باپیرانیشمانە، بۆ ئێمە چێژبەخشە کە هەر بەشێوەی قەدیمی کارەکان جێبەجێ دەکەین. ژیانی گوند خۆشە، بەڵام ئەو بەرەکەتەی جارانی نەماوە. ئێمە پێ لێ ڕاهاتووین بۆیە دەستبەردای نابین و لێی دەژین. ڕاستە بەروبومەکە ئیسفادەی جارانی نەماوە و زۆر پێوەی هیلاک دەبین، بەڵام کە بەرهەمەکە پێدەگات هەموو شت لەبیردەکەین.”

“چەندین جۆری هەنارمان هەیە، وەک هەناری سورەتمبە وهەنارە شینکە. بەشێکی لێئەفرۆشین و بەشێکی دەکەین بە سرکە و بەشێکیتریشی هەڵدەگرین. شێوەی هەڵگرتنەکەی بە شێوەیەکە کە گەڵی بۆ دەبڕین و دەیخەینە شوێنێکی فێنک و بەرسێبەر، پاشان قەسەڵی بۆ رادەخەین. دواتر گەڵی پێدادەدەین تا زستان. بۆ شەوچەرەی زستان و شەوانی درێژی زستان زۆر خۆشە. وە هەندێکی لە زستان دەفرۆشین، چونکە ئەوکات پارەی باشتر دەکات. ئەم قەتاڵەش هەرخۆمان دروستیدەکەین لە داری کەژ، بۆ زۆربەی ئیشوکاری ڕۆژانەی گوندی سودی لێدەبینین.”