Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 5, 2020

“هیچهایک، شێوازێکی سەفەرکردنە لە چەند ساڵی رابردوودا لە تواو دونیا پەرەی پێدراوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ بە پارەیەکی کەمتر سەفەرکەن. منیش دوو ساڵە بەئەم شێوازە سەفەر دەکەم. تەقریبەن دوو ساڵ پێش ئێستا لە تەک کوڕی خاڵۆزایەکما هەڵساین بە هیچهایک سەفەرکەین. لە ئەوەڵەوە مەقسەدمان جەزیرەی هورمز بوو، وەلێ تا ئەهواز بە سێ ماشین هیچهایکمان کرد. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی هیچهایک ئەوەیە، دەتوانم لەگەڵ خەڵکی ئەو شارگەلەی کە زیندەگی تێدا دەکەن، ئێرتبات بگرم و لەگەڵیان ئاشنا ببم. ئەو ئیرتباتە فرە موهیمە و فرەتر تۆ ئاشنا ئەکا لە تەک ئەو مەنتقە. لەو مەسیرە هەم ئەو تەک فەرهەنگ تۆ ئاشنا ئەکا، هەم تۆ تەک فەرهەنگ ئەو ئاشنا ئەبیت. ئاخەرین سەفەرم بۆ لوڕستان بوو، وە تولانترین سەفەریشم جنوب بوو، کە ٢٤ ڕۆژ بوو.”