Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 6, 2020

“ژیان زۆر لەوە جیاوازترە کە هەندێ کەس بە پەمەیی دەیبینن، من لەوەتەی چاوم بەدونیا هەڵهێناوە هیچ شتێ بەدڵی من نەبووە. تا گەنج بووم هەر خەریکی شوانی و جوتیاری و قوڕکاری بووم لە دێکەی خۆمان. نەبوونی ژیان وای لێکردم منێکی موالید 1957 لەتەمەنی 35 ساڵی هاوسەرگیریم کرد. ژیان پێشتر وەک ئێستا نەبوو، ئەو کاتەی من ژنم هێنا ڕەفیقەکانم کوڕیان خەریکی مەڕداری بوون. لەهەشتاکانەوە خەریکی بیر لێدانم، ڕۆژانە چەندین مەتر لەژێر زەویم، بەتەنیا خەریکی هەڵکۆڵینی زیاترم. بۆیە ئەوکاتەی دێمەوە سەر زەویش، تەنیاییەکەی ژێر زەوی حەوسەڵەی ئەوەی نەهێشتووم کەس بدوێنم و تێکەڵی کەس ببم. تەنیایی و تاریکی ناو بیرەکان وای لێ کردووم تەنیا موبتەلای بیرکردنەوە بم و بەس.”