Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 10, 2020

“هەر لەو کاتەوەی دێیتە دونیاوە چارەنووس ڕەنگە وا بۆت نووسرابێت کە بە تەنگ و چەڵەمەدا تێپەڕ ببیت. ئەوەی کە چ قەدەرێکت هەیە کەس نازانێ، خۆشت نازانی چەن دەژیت و چۆن دەژیت. هەر لە منداڵییەوە ژیانێکی ئاساییم نەبووە و هەموو کاتێک کۆسپێک هەبووە کە دەبووا تێپەڕم بکردایە، بەردەوام بەهیوای ئەوەی کە لە پاشاندا ژیانم بکەوێتە سەر هێڵێکی ئارام، کۆسپێکی تر چاوەڕوانی کردووم. بەردەوام لە جۆرێک لە تێکۆشان و کۆڵنەداندا بووم. یەکێک لەو شتانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا وزەت پێئەدات و وائەکات کە نەڕوخێیت، بوونی خێزانێکی باشە، کە ڕۆحی هاوکاری و کۆڵنەدانیان هەبێت. کاتێک تۆ هاوسەرێکت هەیە، کە هەموو کارێک دەکات بۆ خوشگوزەرانی تۆ و منداڵەکانت، نابێ لە هیچ بترسیت. سەروو خوارکردنی ژیان لات ئاساییە.”