Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 11, 2020

“وا بۆ حەفتاودوو ساڵ دەچێت ئەم کارە دەکەم. وەستاکەم ئەرمەنی بوو، کاتێک تەمەنم هەشت ساڵان بوو، لەلای ئەو دەستبەکار بووم و کارم بۆ ئەو دەکرد. هەر لەویشەوە فێری کارەکە بووم. کاتێک بە تەواوی فێربووم، وەستاکەم لە ماردین ڕۆیشت و کۆچیکرد. ئیتر بەو جۆرە ئەم پیشەیە لە دەستی خۆمدا مایەوە. وەستاکەم پیاوێکی بەسۆز و مرۆڤێکی باشبوو، ڕاستە ڕەنگە بیروباوەڕمان جیاوازبووبێت، بەڵام ئێمە هەموومان مرۆڤین و پێکەوە لەسەر ئەم زەوییە دەژین. زۆری خۆشدەویستم، لەدوای ئەوەی کۆچیکرد من بەردەوامیم بە پیشەکەدا، تەنها کترییەک و کوپەڵەیەکی ئاو و تەنورێکم هەبوو. بەردەوام شتم دروستدەکرد و دەمفرۆشت. چەندین شاگرد لەگەڵمدا کاریان دەکرد، بەڵام وردە وردە هەمووان ڕۆشتن و هەندێکیان بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵات کۆچیانکرد، هەندێکیان دەستبەرداری کارەکە بوون، هەندێکیان دەستیان بە کاری دیکە کردوو و دەوڵەمەند بوون. ئێستاش کە دەمبینن، پێم دەڵێن “هەر سەرقاڵی قوڕکاریت؟”. من کارەکەی خۆمم خۆشدەوێت، من نامەوێت دەوڵەمەندبم، ڕۆژان چۆن دێن و دەڕۆن، من سوپاسگوزارم. ئێستا کەس نییە ئارەزوو بکات ئەم کارە فێربێت، بەرە بەرە ئەم پیشەیە بەرەو نەمان دەچێت و ئەوەش زۆر دڵتەنگم دەکات.”