Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 13, 2020

“هەولێرم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام حەزم لەو هەموو بینا و باڵەخانە و بلۆک و سەب و کۆنکرێت و ئاسنە قورس و گران و زەبەڵاحانەی شار نەبوو. بێزاریم لەو شتانە، هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئەو بیرۆکەیەم بۆ بێت. بیرۆکەی دروستکردنی شوێنێکی ئەوها بە دار… دوو مانگ خەریکی هێنانی داربووین. وەرن بەچاوی خۆتان ببینین، دەزانن بە دروستکردنی ئەم شوێنە چەند ماندوو بوویمە. بەڵام کە گەنجان سەردانی شوێنەکەم دەکەن زۆر دڵخۆش دەبم، دڵخۆش دەبم کە دەبینم خەڵکی چێژ لە دانیشتنی ناو کافتریاکەم وەردەگرن. ٢٢ گەنجیش وەک شاگرد لەلام کاردەکەن. ڕۆژانە شوێنەکەمان قەڕەباڵغە بەخەڵکی ئەم شارەو خەڵکی بیانی و تەنانەت کونسوڵخانەی وڵاتانیش دێنە سەردانی کافتریاکەمان. رۆژانەش سەردانی بازاڕ و ئەو شوێنانە دەکەم کە شتی کۆن و کڵاسیکیان لێ دەست دەکەوێت و دەیانکڕم، بۆیە ئێستا کافتریاکەم وەک ئەنتیکەخانەیەکە. “