Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 16, 2020

“ڕێکخستنی ڕۆژێکی شاد بۆ ئەو منداڵانەی کە خاون پێداویستی تایبەتن، یەکێ لە خۆشترن بیرەوەرییەکانی منە. ئەو ماوەیە کە وەک وێنەگرێکی خۆنەویست لەگەڵ ڕێخراوی مانگی سووردا کارم دەکرد پێشنیارمدا کە وەها ڕۆژێک بەڕێوەببەین. ڕۆیشتین ڕیزی ناوی ئەو منداڵانەمان لە نەخۆشخانە و “بێهزیستی” وەرگرت و لە گەڵ بنەماڵەکانیان پێوەندیمان گرت و کۆمان کردنەوە و ڕۆژێکی زۆر خۆشمان بۆ سازکردن و بەو بڕە پارە کە پێشتر کۆمان کردبوەوە، دیاریمان بۆ کڕین و پێشکەشمان کردن. هەم منداڵەکان هەم بنەماڵەکان بەم کارە زۆر دڵخۆش بوون و دوعای خێریان بۆ دەکردین. ڕەنگدانەوەی وێنەی ئەم جۆرە چالاکیانە لە بەشی پێوەندییەکانی ڕێخراوەی مانگی سووردا وای کرد کە کەسێکی خێرخوازی خەڵکی تاران بۆ بیناکردن و تەواو کردنی خوێندنگەیەک لە گوندێک، یارمەتی زۆر باش پێشکەش بکات.”