Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 17, 2020

“خوێندکاری پۆلی نۆیەمم، بەڵام وا بۆ حەوت مانگ دەچێت بەهۆی کۆرۆناوە نەچوومەتە خوێندنگا. دوای داخستنی خوێندنگاکان، خوێندنی ئۆنلاین دەستیپێکرد. گوندەکەی ئێمە شەبەکەی مۆبایل نایگاتێ، بۆیە هێڵی ئینتەرنێتمان نییە. تەنها یەک تەلەفیزیۆنمان هەیە و لە ماڵەوەش چوار خوێندکارین. زۆرکات بەهۆی کارەبا بڕانیشەوە ناتوانین لە تەلەفیزیۆن ئامادەی وانە پەروەردەییەکان بین. بۆیە تەنها خۆم بە خوێندنەوەی کتێبەکانەوە سەرقاڵدەکەم، چونکە زۆر ئارەزوو دەکەم ببمە پارێزەر.”