Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 19, 2020

“كاتێك مناڵ بووم و دەچووم بۆ مەكتەب، ھەر كات مامۆستاكەم لێی دەپرسیم کە گەورە بووی پێت خۆشە خەریكی چی ئیشێک بیت یان ببیت بە چی، ھەر جارەی وەڵامێكم دەداوە، جارێک دەمگوت مامۆستا، جارێک دكتۆر، جارێک خاوەنی ئارایشتگا، جارێک ئەندازیار. ھەر جارەی ئیشێكم دەگوت، چونکە پێم خۆش بوو ھەموو ئیشێک بزانم و بتوانم ھەموو كارە بم. وردە وردە كە گەورەتر بووم و زیاترم بیر كردەوە، بۆم دەركەوت كە من ناتوانم ھەموو ئیشێک بكەم بەڵام دیسانیش ھەر پێم خۆش بوو بزانم بۆ ھەر ئیشەی چ ھەستێكم دەبێ و چۆن دەتوانم بەو ئاواتەم بگەم، ئەوجار بە ھۆی دیتنی زۆری فیلم ھەستم كرد ئەگەر ببم بە ئەكتەر دەتوانم ھەموو ئەو ھەستانە تاقی كەمەوە، و ھەر ئەوە بوو كە بوومە خولیای ئەكتەر بوون و هەوڵی فێربوونیمدا هەتا دوو ساڵ لەمەوبەر لە مەھاباد دەستم بە كار كرد لە شانۆ و كورتە فیلمەوە، زۆرم پێ خۆشە كە بە ھۆی ئەكتەر بوون دەتوانم تەواوی ھەستەكان تاقی كەمەوە و دەتوانم ھەر جارە ئیشێک بكەم.”