Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 20, 2020

“من و خوشکەکم ماوەی 4 ساڵە یاری دووگۆڵی دەکەین، ئەو کاتانە لە لەناو گەڕەکەکاندا یاریمان دەکرد، ڕۆژێک ڕاهێنەرەکەی ئێستام (کاپتن ڕەشۆ) هات بۆ لام و داوای لێکردم جارێک لە یاریگادا یاری بکەم، لەوێدا ژیانم چووە قۆناغێکی نوێوە کە کاپتن ڕەشۆ بڕیاریدا من و خوشکەکەم بەرێتە ناو تیپەکەی. لەبەر ئەوەی پێشتر لەناو یاریگادا یاریم نەکردبوو تۆزێک قورس بوو بۆ من. ساڵی ڕابردوو لەگەڵ نادی عامودای ئەفرەتان یاریم کرد، هەرچەندە یاریزانێکی تازە بووم، ڕاهێنەری نادییەکەمان بانگهێشتی کردم بۆ یاریکردن بەهۆی بەرزی باڵامەوە، یەکەم یاریزان بووم لە تەمەنی 14 ساڵیدا بەژداری خولی سوری ئافرەتانی کردبێت. و نازناوی خولی سوریمان بەدەست هێنا دوای بردنەوەی کۆتا یاریمان لە شاری دیمەشق. ئەم ساڵیش پێش چەند ڕۆژێک لەگەڵ نادی خاپوور نازناوی خولی سوری تازە پێگەیشتوانمان بەدەستهێنا، خوشکەکەم کاپتنی تیپەکە بوو ئەو کاسەکەی بەرز کردەوە، منیش نازناوی باشترین یاریزانی خولەکە و گۆڵکاری خولەکەم وەرگرت.”