Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 21, 2020

“کاتێک کەسێک دەکەی بەسەر مەشقی خۆت لەژیان پێت خۆشە زۆربەی ژیانت وەکو ئەو لێبکەی تەنانەت لە قژ و جلوبەرگیشدا. منیش لەبەر خۆشەویستیم بۆ مارسیلۆی بەڕازیلی قژم وەک ئەو لێکردووە، هەرچەندە لەو ناحیە بچووکەی خۆمان بەردەوام دەکەومە ژێر ڕەخنە و توانج. زۆر جار گوێبیست دەبم پێم دەڵێن ئەڵێی ژنە یان ئەڵێن زۆر عەیبە بۆتۆ قژت بەم شێوە هێشتۆتەوە، جارێک مامۆستاکەم لە قوتابخانە پێی وتم احمد ئەگەر قژت چاک بکەی وەعد پانزە دەرەجەت پێ ئەدەم منیش وتم مامۆستا ئەگەر ئەمساڵ دەریشم بچێنیت، قژم چاک ناکەم، باوکم زۆر پشتگیریم دەکات پێی خۆش نیە چاکی بکەم بەڵام دایکم بەردەوام شەڕیەتی لەگەڵم ئەڵێ ئەبێت قژت چاک بکەی.”