Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 21, 2020

“لەبەر ئەوەی هەژار بووین ناچاربووم کە لەدوای دەوامی مەکتەبم کار بکەم لە چێشتخانەیەکی بچووک نزیک ماڵمامن. دوای ئەوە باوکم سەفەری کرد بۆ شام بۆ کارکردن منیشی لەگەڵ خۆی برد، لە هۆتێلێک کارم دەکرد بۆ ماوەی سێ ساڵ، زۆر شت فێربووم لە شێفەکانەوە، هەرچەندە شێفەکان نەیاندەویست کەس لێیانەوە فێربێت، بەڵام من لە پەنجەرەکانەوە بەدزییەوە سەیرم دەکردن و کە دەگەڕامەوە ئەوەی دەمبینی و فێردەبووم لەسەر دەفتەرێک دەمنووسی. بەبۆنەی جەنگەوە چووم بۆ باکوور، لەوێ لە چێشتخانەیەک کارم دەکرد، خاوەن چێشتخانەکە زۆر لێم ڕازی بوو چونکە خواردنی شەرقیم زۆر باش دەزانی، بۆیە لەگەڵ خۆی بردمی بۆ دانیمارک بۆ کارکردن. لەوێش بۆ ماوەی نۆ مانگ کارم کرد. لە کۆتاییدا بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ ڕۆژئاوا و لەگەڵ خێزانەکەم بژیم. چێشتخانەیەکی شەعبیم کردەوە لە حەسەکە، کارەکەم زۆر خۆشدەوێت و بە بەردەوامی هەوڵی گەورەکردنی دەدەم.”