Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 22, 2020

“ئێمە شەش برا و یەک خوشکین، بەهۆی خراپی باری دارایی خێزانەکەمەوە وازم لە خوێندن هێنا و دەستم دایە کاری کشتوکاڵی. ماوەی نۆ ساڵە ئەم کارە دەکەم. کە منداڵ بووم خەونی ئەوەم هەبوو ببم بە دکتۆر، بەڵام واقعی ژیان و خەون زۆر جیاوازن، نەبوونی (هەژاری) خێزانەکەم ڕێگەی نەدام بگەم بە خەونەکەم. هەر ڕۆژەی لە کێڵگەیەک کار دەکەین، ئەمڕۆ خەریکی پەمووین سبەی خەریکی شتێکی تر دەبین، ڕۆژانە کاتژمێر پێنج هەڵدەستین پێش خۆرهەڵاتن و خۆمان ئامادە دەکەین، بۆ کاتژمێر شەش دەگەینە کێڵگەکە، هەتا کاتژمێر پێنجی ئێوارە کاردەکەین. دواتر هەقی ئەو پەمووانەی چنیومانە بڕێک پارە وەردەگرین، بۆ هەر کیلۆیەک هەشت سەنت وەردەگرین. کارێکی زۆر گرانە بەڵام ئێمە ناچارین ئەو کارە بکەین.”