Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 22, 2020

“کاتێک من خوێندکار بووم ساڵی 1955، باوکم و باپیرم کاری دارتاشییان دەکرد، کاڵا و نەخشیان لە تەختە دروستدەکرد. باپیرم کۆچی دوایی کرد و باوکیشم چوو بۆ سەربازی، منیش هێشتا لە خوێندن بەردەوام بووم. دوای ماوەیەک باوکم گەڕایەوە بەڵام بریندار بوو بوو، قاچی چەپی بڕدرابۆوە لە کاتی جەنگەکانی سوریادا، و چیتر نەیدەتوانی کارەکەی بەباشی بکات. بڕیارمدا کە بەردەوامی بە کاری دارتاشییەکەی باوکم و باپیرم بدەم. لە نێوان خوێندن و دارتاشی زیاتر حەزم لە دارتاشییەکە بوو، هەموو ڕۆژێک تامەزرۆی ئەوەم دەکرد مەکتەب تەواو ببێت، یەکسەر بەجلی خوێندنەوە دەچووم بۆ دوکانەکەمان، حەزم لە خوێندنیش بوو بەڵام نەمدەتوانی تەرکیز بکەم.”