Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 23, 2020

“زیاتر لە بیست ساڵە لەسەر ئەم جادەیە بەرووبوومی باخ و بێستانەکەی خۆم دەفرۆشم بەو خەڵکانەی کە بۆ گەشت لەم گوندەوە تێدەپەڕن، ئەم ماوەیە کۆرۆنا هاتووە، ئێرەش قەرەباڵغییەکەی وەک جاران نەماوە، هیوادارم ماوەیەکی تر کە بەرووبوومەکان پێدەگات ئەو قەرەباڵغییەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە، کوڕەکەشم کاسبە، ئەو ماسی دەفرۆشێت و دابەشیشی دەکات بەسەر ماسی فرۆشاندا، کوڕەزاکەشم بە درێژایی ڕۆژ لای من دەمێنێتەوە، ئەو ئەوەندەی هۆگری لای منە ئەوەندە لای دایک و باوکی نامێنێتەوە.”