Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 24, 2020

“ماوەی 35 ساڵە کاری لەبغ دەکەم، ئێستا کارەکە بۆ من گرانە لەبەر ئەوەی چوومەتە تەمەنەوە، بەڵام ناچارم ئەم کارە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم ژیان بۆ منداڵەکانم دابین بکەم. کوڕێکم هەیە لە زانکۆی دیمەشق دەخوێنێت و منداڵەکانی تریشم لە مەکتەبن، شانازی بەوەوە دەکەم، لەبەر ئەوان کاردەکەم بۆ ئەوەی بتوانم ژیانێکی خۆشتریان بۆ دابینم بکەم لە ژیانی خۆم. لە گەنجیدا دەمتوانی لە ڕۆژێکدا 30 مەتر لەبغ بکەم، بەڵام ئێستا بەهۆی تەمەنمەوە ناتوانم بگەمە 10 مەتر لە ڕۆژێکدا. هەموو هاوڕێکانم وازییان لە کارەکە هێناوە بەڵام من هەر خەریکم، بۆ ئەوەی بتوانم مەسرەفی منداڵەکانم بکەم.”