Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 24, 2020

“هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی ببم بە پزیشک، دایمە وا خەیاڵم دەکردەوە جلی سپیم لەبەردایەوە و خەریکی کاری پزیشکیم. بەهۆی هەندێک گرفتەوە نەمتوانی لە زانکۆی پزیشکی دەرس بخوێنم، بەڵام توانیم ماستەر بێنم لە مافدا، چونکە ئیش کەمە لە بواری مافدا نەمتوانی لەو بوارەدا کار بکەم. هێشتا ئاواتی پزیشکیم لە دڵدا بوو، تا لە تەمەنی 23 ساڵیدا توانیم لە زانکۆیەک لە تورکیا دەست بە خوێندن بکەم لە بواری پزیشکی ددان. لەوێ سێ خول دەرسم خوێند، بەهۆی بارودۆخی ئابووری و بەرز و نزمی نرخی دۆلار نەمتوانی خوێندنەکەم تەواو بکەم و گەڕامەوە بۆ مەهاباد، کە گەڕامەوە لەگەڵ چەند پزیشکێکی ددان خەریکی ئیشی ددان سازی و جوانکارییەکانی ددان بووم، هەرچەندە کە تا ئێستاش لەو کارەدا سەرکەوتووم، بەڵام پێم خۆشە بۆ خۆم بەتەنیا کلینیکی ددانم هەبێت و بۆخۆم تەنیا کار بکەم.”