Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 25, 2020

“دوای خوێندنی زانکۆ، بووم بە مامۆستا و لە چەند زانکۆیەک دەرسم وتووەتەوە، زۆربەیان لە لوبنان بوون، بەڵام دوای ئەو جەنگەی لە کۆبانێ ڕوویدا لە نێوان هێزە کوردییەکان و داعش، هەڵاتم بۆ تورکیا، کاتێک گەڕامەوە بۆ ڕۆژئاوا بینیم خانووەکەم وێران بووە و ئاساری نەماوە بەهۆی ئەو بۆمب بارانەی لە شارەکەدا هەبوو. ئەو پارەی کە وەرمدەگرت بۆ وانە وتنەوە نەمدەتوانی مەسرەفی ماڵەکەی پێبکەم، تەنانەت بەشی خۆشمی نەدەکرد. بۆیە لە برا گەورەکەمەوە خۆم فێری نەخشکردن لەسەر شوشە کرد، ماوەی هەشت ساڵ دەبێت خەریکی ئەو کارەم، زۆر لە کارەکەم ڕازیم و بەردەوام دەبم لەم کارەم.”