Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 26, 2020

“جاران کە سەیری فیلمی کاوبۆییەکانم دەکرد وامدەزانی کە ئالەتی گیتار پەیوەستە بە کاتی جەنگ و ڕووبەرووبوونەوەی جەنگاوەران. سەرەڕای ئەوەی خۆم بەشی ئەندازیاری تەلارسازیم تەواو کردووە و ماوەیەک لەو بوارەدا کارم کردووە، بەڵام دواتر میوزیکم هەڵبژارد و خۆم فێری گیتار کرد، ئێستا کە خۆم ژەنیاری گیتارم، بە پێچەوانەی ئەو بیرکردنەوەی جارانم بیر دەکەمەوە. ئێستا مامۆستای باخچەی منداڵانم، گیتار دەژەنم و لەگەڵ منداڵەکان سەما دەکەین، سەمای سامبا و فلامینگۆ، هەڵدەپەڕین و هەڵبەز و دابەز دەکەین. کە منداڵەکان بەم شێوەیە دەبینم دەزانم لە ڕابردوو چیم لەدەست داوە کە منداڵبووم، بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی منداڵیم هەندێک جار حەزدەکەم سەراپای جەستەم گوێچکە بێت بۆ گوێ گرتن بۆ مۆسیقا و گۆرانییەکان.”