Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 26, 2020

“هەرگیز حەزم بە کەسانی سست و لاسار نەبووە، و ئەو کەسانەشی کە خاوەنی هیچ بڕیاێکی خۆیان نین و دەستیان بردبێ بۆ هەر کارێک بە نیوە و ناتەواو جێیان هێشتووە، کەسی وا هەیە کە سەیری ڕابردووی دەکەیت بریتییە لە کۆمەڵێک کاری بێ پلان و پچڕ پچڕ. بیرم نایەت کە کارێکم کردبێت و لە نیوەیدا وازم لێهێنابێت و لاوازیم نواندبێت. بەم تەمەنەوە هەتا بەسەر پێوە بم کاردەکەم بۆ ئەوەی ئەو گەنجانەی لەم کافێیەدا کاردەکەن بێ ئیش نەبن، هیوادارم پاش خۆم چرای ئاواتەکانم و ئەو کارانەی بەزەحمەت بناغەیم داناوە بەردەوام بێت. لە کۆتایی ژیاندا کاتێک بیردەکەیتەوە و ڕابردووت دێتەوە بەرچاوت، دەبێت شتێکت کردبێت کە شانازی پێوە بکەیت و بڵێیت من ئەم کارانەم کردووە و بۆ بەدەست هێنانیان تێکۆشاوم.”