Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 27, 2020

“زیاتر لە 11 ساڵە سەرتاشم، من و زۆربەی خزمەکانیشم لەژێردەستی برایەکەم فێری ئەو کارە بووین. خودی خۆم لە ماوەی کارکردنمدا نزیکەی حەفتا بۆ هەشتا کەسم فێری کارەکە کردووە. جگە لەوەی لەپێناو خودا ئەوانم فێرکردووە و دڵخۆشم پێی، خۆشحاڵیشم کە زۆر لە فێرخوازەکان بەوەفان، ئێستاش زۆربەیان خاوەن دوکان و کاری خۆیانن کە دەچمە لایان من بە مامۆستای خۆیان دەزانن و تەنانەت شەرم دەکەن لەبەردەم من کار بکەن. هەرگیز بەموشتەریم نەگوتووە ئەوەنە پارەم دەوێت یان ئەو بڕە پارەیە کەمە، قەناعەتم بە هەموو بڕە پارەیەک هەیە کە وەریدەگرم، بۆیە پێم وایە ئەوەی هەمە لە ژیانمدا لە بەرەکەتی قەناعەت کردنە.”