Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 27, 2020

“تا ئێستا چەند جۆرە کارێکم کردووە بە تەختە وەک نەخش دروستکردن لە تەختە، هەڵکۆڵین لەسەر تەختە و دروستکردنی یاری منداڵان لە تەختە و بەدەر لەمانەش زۆربەی کارە دەستییەکانم کردووە. بەڵام (دروستکردنی نەخش بە سوتاندن)ی تەختەم لە هەمووی زیاتر حەز لێبوو. لە پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری دروستکردنی نەخش بە سوتاندن بووم، فۆتۆگرافەرێک پێی وتم بۆ ئەو وێنانەی لە خەیاڵتن وێنەیان ناگریت، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار دەستمکرد بە کاری فۆتۆگرافی و زۆر باش بووم، چونکە ئەو شتانەی نەمدەتوانی بە سوتاندنی تەختە نیشانی بدەم بە وێنە نیشانم دەدان. کتێب خوێندنەوەش زۆر کاریگەری هەبووە لەسەرم، کاتێک دێڕێکم لەناو کتێبێک بەلاوە جوان بووە، هەر چۆنێک بووە هەوڵمداوە وێنەی بگرم.”