Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 28, 2020

“ماوەی پێنج ساڵە لە قامیشلۆ دەژیم و خوێندکارم لە بەشی بازرگانی و ئابووری، بەدەر لەوە وێنەگرم لە سەنتەرێک، کە کار دەکات لە بواری وێنە، ڤیدیۆ و دۆکیومێنتاری. چوار ساڵ لەمەوبەر دەستمکرد بە کاری وێنەگرتن و زۆر حەزم لە کاری وێنەگرتن بوو، دوای ئەوە بەشداریمکرد لە دەورەیەکی پێشکەوتوو بۆ وێنەگرتن. سەردانی هەموو شارەکانی ڕۆژئاوامان کرد، لە دێریکەوە بۆ عەفرین، وێنەی سەربازی و سروشتمان گرت، وە هەر شتێک پەیوەندی هەبووبێت بە کلتووری ڕۆژئاواوە، دواتر یەکەم پێشانگای وێنەمان کردەوە و 100 وێنەمان تێدا نمایشکرد. و چەند دۆکیومێنتارییەکمان دروستکرد لەسەر جوڵانەوەکانی عەفرین، و گوندێک کە تایبەتە بە ئافرەتان و چەند بابەتێکی دیکە.”