Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 28, 2020

“ژیان کاتی خۆی زۆر ناخۆش بوو، ئەو کاتانە خەڵکی 10 ئەوەندەی خەڵکی ئێستا ماندوو دەبوو، خەڵکی ئێستا لە ژیانێکی خۆش و ئاسوودەدایە. ئەو کاتانە خەڵکی دار یان هەر شتێکی تری بگواستایەتەوە بە کۆڵ یان بە وڵاخ دەیانکرد بەڵام ئێستا وا نەماوە. جاران خەڵکی ژیانی ناخۆش بوو بەڵام دڵی خۆش بوو، ئێستا بە پێچەوانەوە ژیانیان خۆشە بەڵام دڵیان خۆش نیە. ئێستا دڵیش ڕەق بووە، جاران زۆر کەم نان بەبێ میوان خوراوە، کەچی ئێستا یەکێک بێتە گوندەکەمان لەوانەیە خەڵک پێیان ناخۆش بێت و بڵێن بۆ هاتووە. جاران ئەگەر بیست بۆ سی ماڵ لە گوندێکدا بوونایە کە یەکێک دەهات بۆ گوندەکە وایدەزانی ئەمانە هەمووی یەک بنەماڵەن، خەڵک ئەوەندە تێکەڵ بوون.”