Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 11, 2020

“نەوەت و حەوت ساڵە دەرسیمم جێنەهێشتووە، هەر لەم گوندەی خۆمان ژیاوم و هەرگیز نەمویستووە خاکی خۆم جێبهێڵم. تەمەنیشم لێرە تێپەڕی و لێرەش مامەوە. ئێرە خاکی منداڵی، گەنجی و پیریمە. جاران هەموو شتێک جوان بوو، بەڵام ئێستا ژیان وا نەماوە و هەموو شتێک گۆڕاوە، مرۆڤەکانیش گۆڕاون. هیواخوازم ئەم نەوە نوێیە وەک ئێمە خاکی خۆیان جێنەهێڵن و پارێزگاری لێبکەن.”