Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 8, 2020

“ژیان ڕێگەی جیاوازت دەخاتە بەردەم. کاتێک لە بەشی کیمیای کۆلێژی زانستی زانکۆی دهۆک دەرچووم، وەک کچێکی کوردی یەزیدی بە سەربەخۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کارم لەگەڵ تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ کوردییەکاندا دەکرد. پاشان ژیان هەلێکی دیکەی خستە بەردەمم، ئەویش کارکردن بوو لە فیلم و سینەمادا، لە ئێستادا لە باکور و باشوری کوردستان لەگەڵ تیمی نێودەوڵەتی وەک یاریدەدەری دیزاینەری جلوبەرگ کاردەکەم و ئەمەش ئەزموونێکی زۆر گەورەیە بۆ من لە بواری سینەمادا. ژیان بەم جۆرەیە، لە هەمان باردا نامێنێتەوە. ئێستا تامەزرۆم وەک ڕۆژنامەنوس جارێکی دیکە لە میدیادا کاربکەمەوە، لە داهاتوشدا بەردەوام دەبم لە کارکردن لە بواری سینەمادا، چونکە سینەمام زۆر خۆشدەوێت”.