Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 29, 2020

“هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی بچمە زانکۆ، بیرمە یەکەم ڕۆژ چوومە قوتابخانە زۆر دڵم خۆش بوو، زۆر هەوڵم دەدا لە خوێندن، دواتر چوومە دواناوەندی، سووربووم لەسەر ئەوەی دەرەجەی بەرز بێنم، ماوەیەک پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی کە لە ڕێگا بووم بۆ قوتابخانە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووم، برینداربووم و تەندروستیم تێکچوو بردیانم بۆ نەخۆشخانە، بەو هۆیەوە نەمتوانی بەشداری بکەم لە تاقیکردنەوەکان. ماوەیک لە نەخۆشخانە مامەوە هەتا تەندروستیم باش بوو بەڵام باری دەروونیم هێشتا باش نەبوو، ساڵێک خوێندنم فەوتا. زۆر بێتاقەت بووم هاوڕێکانم هەموویان چوونە زانکۆ و گەیشتن بە خەونەکانیان. بەڵام لێرەدا نەوەستام، بڕیارمدا ساڵی داهاتوو بگەڕێمەوە خوێندن، سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەی هەبوو، لەگەڵ ئەو جەنگەی تێیدا بووین و دواتریش کۆرۆنا بڵاوبووەوە کە هەموو شتێکی وەستاند لە هەموو جیهاندا بەڵام هەر ئیرادەم بەهێز بوو، هەوڵی زۆرمدا و تاقیکردنەوەکانم ئەنجامدا و گەیشتم بە خەونەکەم، ئێستا خوێندکاری زانکۆم لە بەشی ئابووری.”