Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 29, 2020

“لەبیرمە کە منداڵبووم زۆر حەزم لە گۆرانی وتن دەکرد، دەچوومە بەردەم ئاوێنەی ژوورەکەم و وەک هونەرمەندێک کە لەسەر شانۆ ڕاوەستابێت، هەرچی لەبەر دەستم بوایە لەباتی مایکرۆفۆن بەکارمدەهێنا و گۆرانیم دەوت، پاشان کە گەورەتر بووم زانیم جگە لە گۆرانی وتن بواری میدیاشم زۆر پێخۆشە هەستم دەکرد تێیدا لێهاتووم. لە تەمەنی لاویدا لەبەر چەند هۆکارێک فێربوونی ساز و ئاوازم بە نیوەچڵی وازلێهێنا و لە زانکۆ دەستمکرد بە خوێندنی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری تا ئاستی بڕوانامەی ماستەرم خوێند، هاوکات وەک میدیاکارێک کاریشم دەکرد. بەڵام چەند ساڵێکە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و باشتر دەستمکردووەتەوە بە گۆرانی وتن و ئاواز چڕین. ئێستا تێگەیشتووم کە نابێت هەرگیز پشت لە خەونی منداڵی و ئاواتی ژیانت بکەیت، لەبەر ئەوەی تۆش واز لەو خەونەت بێنیت ئەو هەرگیز وازت لێناهێنێت.”