Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 30, 2020

“هەستم دەکرد لە خوێندندا سەرکەوتوو نابم بۆیە بڕیارمدا واز لە خوێندن بێنم و دەست بکەم بە کارێک، سەرەتا وەک شاگردێک کارم دەکرد لە سەرتاشخانەیەک و خۆشم زۆرم حەز بە سەرتاشی بوو. بەردەوام بووم هەتا توانیم سەرتاشخانەی خۆم هەبێت و ببمە خاوەن کاری خۆم، بەڵام پاش ماوەیک بەهۆی کێشیەکەوە دوکانەکەم نەما. کۆمەڵێ کاریترم کرد، بەڵام سوودیان نەبوو بۆ من، بەو جۆرە نەبوون کە من دەمویست، بڕیارمدا بەڕێگەی قاچاخ سەفەر بکەم، لەوەشدا کۆمەڵێ کێشە هاتە بەردەمم و نەمتوانی سەفەر بکەم. پاش ماوەیەک گەڕامەوە سەر حەزەکەی خۆم و هەرچۆنێک بوو سەرتاشخانەکەم دانایەوە، ئاواتی زۆرم هەیە پێی بگەم و ڕێگری زۆریش هەیە بەڵام کۆڵ نادەم و بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەم، گرنگترین شت ئەوەیە بە خۆت بڵێی مەڕوخێ.”