Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 30, 2020

“دوو ساڵ زیاتر دەبێت خەریکی گوڵفرۆشیم، پێشتر شارەزایی ئەوەم نەبوو کە هەر ڕەنگە و مانایەکی خۆی هەیە. بەڵام ئێستا سەرەڕای ئەوەی ڕەنگەکان هەموو دەناسم، بۆنی گوڵەکانیش دەناسمەوە. بڕۆم بۆ هەر ماڵێک ئەگەر گوڵدان و باخچەیان هەبێت دەزانم هەستی ئەندامانی خێزانەکە چۆنە. بڕۆم بۆ هەر شوێنێک حەزدەکەم گوڵ و گوڵدان ببینم. کە بووم بە گوڵفرۆش هاوسەرگیریم نەکردبوو، ڕۆژانە خەڵک بۆ بۆنە و یادەکانیان بۆ گوڵ کڕین دەهاتن بۆ لام، بەتایبەت ئەوانەی گوڵیان بۆ خۆشەویست و هاوسەرەکانیان دەکڕی، زۆر سەرەنجیان ڕادەکێشام. ئێستا کە خێزاندارم بۆ ئەوەی هاوسەرەکەم بزانێت چەندم خۆشدەوێت، منیش زۆر جار گوڵی بۆ دەبەم بە دیاری، بۆ هەر گوڵێکیش بە پارە لە خۆمی دەکڕمەوە، بەم جۆرە ویستوومە قیمەت بۆ گوڵەکە و هاوسەرەکەم دانێم. من هاوسەرەکەم زۆر خۆشدەوێت و لەهەمان کاتیشدا گوڵەکانیشم خۆشدەوێت.”