Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 31, 2020

“دوای ئەوەی قۆناغی پێنجەمی خوێندنم تەواو کرد، دوای ماوەیەک چووم بۆ دیمەشق بۆ ئەوەی دەستبکەم بە کارکردن، لەوێ لەگەڵ براکەم بۆیاخچی بووین. نزیکەی 27 ساڵ لە دیمەشق بووم، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ڕۆژئاوا و دەتسپێکردنی شۆڕش لە ڕۆژئاوا، بە خۆمم وت دەبێت بگەڕێمەوە بۆ قامیشلۆ بۆ ئەوەی بۆنی ئازادی بکەم لەدوای ئازادکردنی لە ڕژێمی سوری و دەبێت من منداڵەکانم لە خزمەتی ڕۆژئاوادا کار بکەین. کوڕێکم چووە ڕیزی ئە هێزە کوردییانەی ناوچەکەیان دەپاراست، دوای ماوەیەک هەواڵی شەهیدبوونیم پێگەیشت، زۆر پێی بێتاقەت بووم و لەهەمان کاتیشدا جێگای شانازی بوو بۆم. ئێستا 72 ساڵم، زۆر گەنج دەرەکەوتم سەرەڕای زۆری تەمەنم، بەڵام هەواڵی شەهیدبوونی کوڕەکەم پیری کردم، ئەمە باجی ئەوە بوو کە بە ئازادی بژین و بەزمانی دایک قسە بکەین بەبێ ئەوەی زوڵممان لێبکرێت. ماوەیەک لەمەوپێش دوکانێکی بچووکم کردەوە بۆ کڕین و فرۆشتنی شتی کۆن و بەکارهاتوو بۆ ئەوەی داهاتێکم دەستبکەوێت بۆ ژیانی ڕۆژانە.”