Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 31, 2020

“من نەوەی مشکۆی گۆرانیبێژم، زۆر شانازی بە باپیرمەوە دەکەم چونکە بەڕاستی ئەو ڕێز و حورمەتەی هەمانە لەناو خەڵکیدا و بەتایبەت لە هەولێر، بەشێکی زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەوەی ئەوین. لەو تێڕوانینەی خەڵک بۆ ئێمە ئەوەم بۆ بەدیار دەکەوێت کە هونەرمەندانی کۆن خاوەنی هونەر ڕاستەقینە بوون بەجیاواز لە هونەرمەندانی سەردەم، ئێستا سەیر دەکەی خەڵکی خودی هونەرمەندەکە ناناسێ. ئەوانەی لە تەمەنی مشکۆی باپیرمدا بوون و ئێستا ماون پێم دەڵێن تۆ لە هەموو نەوەکانی زیاتر بەو دەچیت، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو هاوتەمەنانەی ئەو کە ماون منیان خۆشدەوێت، سەیر لەوەدایە ئەوەندە لەو دەچم کەچی بەداخەوە دەنگم وەک ئەو خۆش نیە.”