Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 1, 2020

“لە تەمەنێکی زۆر لاویدا هاوسەرگیریم کرد، زۆر کەس پێیان وایە من هەڵەم لەو تەمەنە کەمەدا چوومە ناو ئەو پڕۆسەیە، بەڵام هەرگیز پەشیمان نیم لەو بڕیارەم و زۆر خۆشحاڵم لەو ژیانەی ئێستا کە تێیدام. کاتێک لەگەڵ منداڵەکانم دەچمە هەر شوێنێک وادەزانن خوشک و برای بچووکمن چونکە ڕووخسارم زۆر لەوە بچووکترە کە خاوەنی دوو منداڵ بم. زۆرم پێ خۆشە کە هێشتا لەسەر هێزی خۆم بم و کوڕەکەم ببینم ئەویش گەنج بێت. هەر ئەوەش هۆکار بوو کە زوو ژنم ‌هێنا، دەمویست منداڵەکانم لەگەڵ خۆم گەورەبن و هاریکارم بن. هاوسەرگیری سونەتی حەیاتە هەر دەبێت بیکەیت زوو یان درەنگ، بۆیە بەڕای من هەتا لەسەر هێز و بازووی خۆتی ئەو بڕیارە بدەیت سوودی خۆی دەبێت بۆت.”