Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 2, 2020

“کاری دروستکردنی خانوو دەکەم بە قوڕ ،هەر لە منداڵبووم لە باوکمەوە فێربووم، کارێکی جوان و خۆشە، لە ڕابردوودا خێزانەکان یارمەتی یەکیان دەدا کاتێک خانووەکانیان چاکدەکردەوە و بۆ وەرزی زستان ئامادەیان دەکرد. ئێستاش یارمەتی هەیە بەڵام وەک جاران نیە، جاران جەوێکی تایبەتی هەبوو، کەسە بەتەمەنەکان گفتوگۆیان دەکرد و گەنجەکانیش خەریکی ماڵ چاککردنەوە بوون و ئافرەتەکانیش خەریکی نان ئامادەکردن بوون. ئەم خانووە قوڕانە تەنها لە ناوچەی جزیرە هەیە لە ناوچەکانی تری ڕۆژئاوا نەماوە، هۆکاری مانەوەی ئەم خانووانە ئەوەیە لە هاویناندا ساردە و لە زستانانیشدا گەرمە. ئەم خانووانە لە قوڕێکی تایبەت دروستدەکرێن، کە قوڕی ڕەشە، هەموو قوڕێکی بۆ نابێت. و من خۆم خانووی قوڕم بەلاوە خۆشترە لە خانووەکانی تر.”