Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 3, 2020

“کارکردن لە ڕاگەیاندن ئاواتی من بوو. کاتێک قۆناغی شەشم تەواوکرد ئەندامانی ماڵەوەو کەسانی چواردەورم هەموویان دژی ئەوەبوون بەشی ڕاگەیاندن هەڵبژێرم. هەتا زیاتر وادەی فۆڕم پڕکردنەوە نزیکتر دەبووەوە، زیاتر فشاری دەروونیم قەلەقی دەکردم. دەمگوت چۆن بتوانم خێزانەکەم ڕازی بکەم بۆ ئەوەی بتوانم ئەوە هەڵبژێرم کە خۆم دەمەوێت؟ بیرمە هەموو دژم بوون. تەنیا یەک هاورێم نەبێت کە دەردە دڵی خۆم بۆی باسکرد، بوو بە پاڵپشتم و هانیدام. وایکرد زیاتر لە جاران پێداگیربم لەسەر خەونەکەم و هەرگیز کۆڵ نەدەم. دواجار لە خێزانەکەشم برا گەورەکەم بووە پاڵپشت و هاندەرم. ئەوەی زۆرجار بە هاورێ و هاوپیشەکانمی دەڵێم ئەوەیە “سەرکەوتن پەیوەست نییە بە پلەو پۆستی بەرز، بەڵکو پەیوەستە بەوەی خولیاو ئارەزووتە، دەڵێم هەوڵ بۆ ئەوە بدەن و ئەوە هەڵبژێرن کە لەناخی دڵەوە دەتانەوێت و حەزی پێدەکەن”. ئێستەش کە لە قۆناغی کۆتایی ئەو بەشەم، هەموو ساڵێک بە پلەی سێیەم دەرچووم، وە وەک پەیامنێر کاردەکەم. ئەوانەشی کە دژم بوون و دەیانگوت ناتوانیت، ئەوەتا دەبینن کە لەوە زیاتریش دەتوانم.”