Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 3, 2020

“تا ئێستە هیچ خۆشیکم نەدیوە و ژیانم پر بووە لە ناخۆشی بیر ئەکەم هیچ ناکاتە بیرم. دوایی جیاییم لە هاوسەرەکەم ماڵ و مندڵەکەمم بە باشترین شێوە بە خێو کرد .دوایی ماوەیک پوڵێک هاتە سەرم بە بۆنەی قورعە کێشی لە نێو مەحەلە، و هەر بەم بوونەوە کەوتمە زیندان. دوایی ساڵ و نێویک لە زیندان کتۆشی شێر پەنجە بووم و سەختیرن کاتی ژیانم ئەوە بوو کە عەمەلم کرد .لە ناو هەموو ئەم بەدبختیانە خانەوادەیشم ئاغمیان کرد و ئێتر نەیانهێشت برۆمە لایان و لە زیندان شرۆعم کرد بە کار کردن، هەموو کارێکم ئەکرد لە تەون و کارکردن بە جێگەی زیندتنییەکان تا پاسەوانی هەر ئەو کاتە ۸ میلیونم جۆر کرد و هەر ئەو کاتە لە دانێک لە هاوزیندانیەکەم داوام کرد کە سەندن بۆ دابنێت و دوایی ماوەیک بە زمانەت ئازاد بووم و ئێسەیش ۶۸ میلیونی ماوە بەلام بەردەوام کار ئەکەم و ژیانم بە سەر ئەوەم و مەردمیش کومەکم ئەکەن .زۆربەی ئەوانە کە لە لامن من بە ژنێکی چالاک دەزانن و هەر ئەمە بووە ئەوە هەر رۆژ زیاتر بە خۆم بنازم و زیاتر تەلاش کەم بە ئومێدی ژیانێکی بە ئەم حالە خۆشە شایەد بتوانێ جەستەیشم خاس ببێ و ئیتر ناخۆشیەکەم چاکەو ببێت.”