Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 4, 2020

“لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دووگۆڵی دەکەم، زۆربەی کاتەکان من و جانی هاوڕێم لە ساحەی گڵدا یاری دەکەین. لەکاتی ڕاهێنانەکاندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبینەوە بەڵام لەکاتی یارییە ڕەسمییەکاندا لەگەڵ یەکدا یاری دەکەین، چونکە یەکترمان زۆر خۆش دەوێت، بەڵام لەهەمان کاتیشدا شەڕ زۆر دەکەین بەیەکەوە. وازم لە خوێندن هێناوە بۆیە ئێستا کاتم زۆرە بۆ یاری کردن، ئێستا خەریکی خۆ ئامادەکردنین بۆ دامەزراندنی تیپێک بۆ بەشداریکردن لە خولی قامیشلۆ. و من خۆم جموری بەرشەلۆنەم بەڵام دایک و باوکم جموری ڕیاڵ مەدریدن و جلی ڕیاڵ مەدریدیان بۆ کڕیم بە ناچاری لەبەرم کرد هەرچەندە ڕقم لە ڕیاڵ مەدریدە. کاتێکیش ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەیەکەوە یاری دەکەن هەندێک جار دەبێتە شەڕمان چونکە هەریەکەمان جموری نادییەکین، ئەگەر بەرشەلۆنە بدۆڕێت من چەند ڕۆژێک خۆم دەشارمەوە لەبەر ئەوەی گاڵتەم پێدەکرێت.”