Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 4, 2020

“بەهۆی خراپی باری داراییەوە نەمتوانی بەردەوامی بە خوێندنەکەم بدەم، لەگەڵ خێزانەکەمدا دەژیام لە خانوویەکی گڵدا بەڵام بەهۆی بچووکی خانووەکەوە دوو ساڵە من لەگەڵ بانگخوازی مزگەوتەکەدا دەژیم. پێشتر لە بواری چارەسەی فیزیایی و ڕاگەیاندن و تەنانەت لە بواری سینەما و شانۆشدا کارم کردووە، لە ساڵی 1997 بەشداری شانۆی “ماسییە ئاڵتونییەکە”م کردووە. بەڵام بەهۆی قەڵەوییەکەمەوە ماوەی 10 ساڵ دەبێت هیچ کارێکم وەرنەگرتووە و تەنانەت لەلایەن خەڵکیشەوە گاڵتەم پێ دەکرێت کە کاریگەری دروستکردووە لەسەر دەروونم. چوار زمان دەزانم، ئینگلیزی و عەرەبی لە مەکتەب فێربووم، زمانی کوردیش زمانی دایکە و زمانی تورکی لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە. سەرەڕای شارەزایم و خیبرەکانم نەمتوانی هیچ ئیشێک وەرگرم، زۆربەی ئەو ئیشانەی تەقدیمم کردووە لەبەر قەڵەوییەکەم وەرنەگیراوم، ئەوەش زۆر بێتاقەتی کردووم، هیوادارم ڕۆژێک ئیشێک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی بتوانم پێداویستییەکانی ژیانم دابین بکەم.”