Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 6, 2020

“کە تەقدیمم کرد بۆ خوێندنی ئامادەیی دەرەجەیەکی زۆر بەرزم هێنا، سێیەم بووم لەسەر ئاستی سەریکانێ و شەشەم لەسەر ئاستی حەسەکە. دوای تەواوکردنی ئامادەیی بۆ ساڵێک لە خوێندن وەستام بەهۆی ئەو هێرشانەی لەسەر شارەکە بوون ساڵی 2012، هەموو تۆمارەکانی خوێندنم سوتا ناچار لە دیمەشق تۆمارەکانم وەرگرتەوە و دەستم کردەوە بە خوێندن لە لازیقیە، لەگەڵ خوێندنەکەم لە دەرمانخانەیەکیش کارم دەکرد بۆ ئەوەی خیبرە پەیدا بکەم و زۆریش سوودم لێبینی. ساڵی 2016 زانکۆم تەواو کرد و دەرمانخانەیەکم دانا. لەسەرەتادا زۆر دەترسام لەبەرئەوەی چارەنووسی نەخۆشەکانم لەدەستدا بوو. بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ سیقەی زیاترم بەخۆم کرد. لە کۆتاییەکانی 2019 وڵاتی تورکیا هێرشێکی بۆسەر شارەکەمان دەستپێکرد بۆ داگیرکردنی تەنها ئەونەمان لەدەست هات هەڵبێین و چارەسەری بریندارەکان بکەین. پاشان لە قامیشلۆ نیشتەجێبووم و پێنج مانگ لەمەوبەر دەرمانخانەیەکی ترم کردەوە.”