Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 6, 2020

“لەپاش کۆچڕەوەکەی (1991) و دروستبوونی شەڕی براکوژی. کورد بەگشتی لەدۆخێکی یەکجار ناخۆشدا بوو. بەتایبەت بۆ گەنج، خەون و وزەکانی هەمووی قەتیس بوبوو، جارێ هەر بۆ چینی هەژار هیچ هۆکارێکی دڵخۆشبوون نەمابوو. لەو کاتەدا چەند تێکستێکم بۆ هونەرمەند (ڕەشوان شێخانی) نووسی. گۆرانییەکان لەو کاتەدا وەک حەشیش ئارامکەرەوە بوون بۆ عاشقە هەژارەکان. من کە نەوەی (شێخ جامی)بووم، چاوەڕوان نەکراو بۆ خەڵک کە گۆرانی (نامەیەک، خەبەرێک نەهات لەلای تۆ، ئەی بۆ وات کرد بۆ ) تێکستی من بن. بیرمە کاسێتەکەم بردە لای باوکم و لێمدا پێم گوت ئەوانە هەمووی تێکستی منن، تاهێزی هەبوو زلەیەکی لەبنی گوێی دام، گوتی نەوەی شێخ و ئەوشتانە شورەییە. هونەر لای من ئەوەندە پیرۆز بوو تەوهین و قسە زبرەکانی بابم نەبونە ڕێگر لەبەردەم قوڵبوونەوەم لەناو هونەر. ئێستاش تەمەنێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو گۆرانییانە بەڵام من وەک شێخێک هەر شانازیان پێوە دەکەم.”