Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 8, 2020

“خوشکێکم هەیە دەیویست بچێتە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) بەڵام ئەو کاتە تەمەنی بچووک بوو، بەڵام زۆر حەزی دەکرد. بە خۆمم وت ئەگەر بوو بە 18 ساڵ و هێشتا هەمان حەز و بڕیاری هەبوو، خۆم ئاهەنگێکی گەورەی بۆ دەگێڕم پێش ئەوەی بڕوات. کە بوو بە 18 ساڵ هەمان بڕیاری هەبوو بۆیە ئاهەنگێکم بۆ گێڕا لەگەڵ کەسە نزیکەکانی و هاوڕێکانی، دایکم چەکێکیدا بە خوشکەکەم بۆ ئەوەی بەرگری لە خاکەکەی بکات. لەو کاتەدا بۆ من خوشکەکەم جێگەی شانازی بوو بۆ من و لە هەمان کاتیشدا زۆر قورس بوو بۆم کە خوشکەکەم بەجێی دەهێشتم. ئێستا کە جار جار سەردانی دەکەم زۆر هەست بە شانازی دەکەم کە بوو بە شەڕڤانێکی ئازا و بەرگری لە ڕۆژئاوا و هەموو کوردستان دەکات.”