Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 9, 2020

“کار و کەسابەتی زۆرم ئەنجامداوە و تا ئێستاش هەر بەردەوامم. کەم توڕە دەبم و زۆر پێدەکەنم، ژیان قورسە و لێرە ئازاری زۆرم بینیوە، ڕەنگە ڕۆژگارێک توانای ئەوەم هەبووبێت لێرە بڕۆم و ئەم ژیانەی ئێستام جێبێڵم، بەڵام بۆ بڕۆم؟ پێموایە مرۆڤ لەهەر کوێیەکی ئەم سەرزەمینە بێت بە دەردوو گرفتی جۆراوجۆر گیرۆدە و گرفتارە. باشترین جۆری ژیانکردن ئەوەیە پێبکەنێت، ئەگەر پێنەکەنیت و فشەت بە ئازارەکان نەیەت، بێتاقەتی و خەم خواردن هیچ چارەسەر ناکات. شەوانە کە سەر دەخەمە سەر سەرین بەر لەوەی بخەوم خەیاڵ دەکەم، ئەوەی بە خەیاڵمدا دێت هەندێک جار بزەم بۆ دروست دەکات و هەندێک جاریش دەمگریەنێت. ئەوەی باشە هەژارەکان تێدەگەن کە ژیان هیچ نیە و تا ئەبەد بۆ کەس نابێت، بۆیە هەتا بۆم بکرێت بەس پێدەکەنم.”