Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 9, 2020

“ماوەی 40 ساڵە لە بواری چاککردنی هیتەردا کار دەکەم، کە بە جۆرێک لە سوتەمەنی ئیش دەکات. ئەم کارە لە یەکێک لە پیشەسازەکانی شارەکەمەوە فێربووم، تەنها لە زستاناندا ئیشم زۆرە، هەموو ساڵەکە چاوەڕێی ئەم وەرزە دەکەم. لە ماوەی کارکردنمدا دوچاری هیچ نەبوومەتەوە تەنها ئەوە نەبێت هەندێک مشتەری تەعامولیان خۆش نەبووە. شتێک کە زۆر گران و هەزەلیشە لەهەمان کاتدا، هەموو ڕۆژێک کە لە ئیش دەڕۆمەوە جلەکانم و دەستم زۆر پیس بووە، خێزانەکەم پێم دەڵێت جلەکانت لە دەرەوە دانێ و دەستیشت بشۆ.”