Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 11, 2020

“دوو سێ ساڵ پێش ئێستا دەستم بریندار بوو، یەکەم جار وامزانی کۆستەرەکەم خراپ بووە، چووم چاکی بکەم، بینیم پرژەی خوێن تەواو دیوارەکانی گرتووە و خوێن دێتە خوارەوە، ئەو کات تەماشام کرد و بینیم کە پەنجەکانم نەماوە، خراپترین شت کە لە ژیانمدا لە دەستمداوە پەنجەکانم بووە چونکە نیوەی کارەکانم پەکی کەوتووە، کارکردن سەختە بە نەبوونی پەنجەکانم. بەردەوامم لە ژیان و هەر ئاوات و ئارەزووم بە داهاتوو هەیە، بەڕێوەبەری پیشەسازی دەستی مەریوان بووم و خەڵکی مەریوانیشم زۆر فێری کاری جۆڵایی کردووە. موشتەری زۆرم هەیە بەڵام کەس نیە یارمەتیم بدات، ئامێری زۆریشم بۆ ئیشەکەم کڕی دوای ئەوەی خانەنشین بووم و گەڕامەوە نودشە. خۆم هەرچیم پێویست بێت دروستی ئەکەم.”