Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 11, 2020

“ژیانم لە وەرزشدا خولاسە بۆتەوە، سەرەتایی ژیانی وەزرشیم دەگەڕێتەوە بۆ کاتی قوتابخانە، لە یاری تۆپی پێ و گۆڕاپان و مەیدان توانیم ئەنجامی باش بەدەست بێنم. دواتر ڕووم لە مەرکەز شەبابی سۆران کرد و ئەوێش دەستپێکێکی زۆر باش بوو بۆ من لە تۆپی پێ. توانیم لە لاوانی سۆران و هەڵۆ یاری بکەم پاشانیش لەیاری گۆڕەپان و مەیدان توانیم لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجامی باش بۆ یانەی چۆمان و هەڵۆ بەدەست بێنم، بەوەندەش نەوەستام توانیم لەوڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنان ئەنجامی باشم هەبێت، من هێز و توانام لەوە زیاتر بوو تەنیا لەچەند یاریەک خۆم قەتیس بکەم، بۆیە توانیم بڕوانامەی ڕاهێنەری سەرەتایی لە شەتڕەنج و تۆپی پێ و ڕیشە بەدەست بێنم، هەروەها بڕوانامەی نێودەوڵەتیم لە شاخەوانی بەدەستهێنا. خەونی گەورەم ئەوەیە لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان بەئاڵای کوردستانەوە بەشدار بم.”