Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 13, 2020

“ئەو کاتە کە خەبەری فۆتی بابمیان پێدام ناخۆشترین کاتی ژیانم بوو هیچ چتێک لە ئەم دونیا ئەرزشی خەفەت و حەسرەتی نیە، حەتا مەرگی خۆت و خانەوادەت ئەرزشی ئەوەی نیە. بە بیر و رای من ئەو کاتە ژیان تازە دەسپێئەکات کاتێک کە مەرگت قەبووڵ کرد، کە حەتمەن تێتە سەری خۆت و خانەوادەت و ئەزانی دنیا چیە. ئەو کاتە کە لە دەستی ئەدەی کە بۆچی زیاتر لەگەڵیا نەبووی و لەگەڵی قسەت نەکرد و ئەو چتەی کە لە دڵما بوو نەمگۆت. داهاتوو لە رابردوو زۆر موهێمترە رابردوو تەواو بوون و ئیتر هیچ لە دەستت نایت، داهاتوو ئەگەر کارێ بۆ بکەی دەتوانی تەسیری هەبێ و تەلاشێکی بۆ بکەی.”