Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 13, 2020

“ماوەی چەند ساڵێکە دەستم کردوە بە کاری ژینگەیی بە شێوەیەکی خۆبەخشی، ئەو کارەی من لە ئەنجامی پیسبوونی ڕۆژ به ڕۆژی ژینگەی وڵاتە. سەرەتا بە تەنیا دەستمکردوە بە کاری ژینگەدۆستی لە خاوێنکردنەوەی گوندەکەی خۆم و هەندێ شوێنی دەڤەرەکەم، دواتر بەشێوەی گرووپ دەستمکرد بە خاوێنکردنەوە، هەر لەوکاتانە بۆ ئەوەی پیشەکەم ببێتە نەریتێک و زۆرترین خەڵک بەژداری کارەکەی من بکات پەنام بردە بەر (چاڵێنجی ژینگەیی) لەوێدا چەندین کەس بانگێشکرا بۆ خاوێنکردنەوەی چەندین شوێن خۆشبەختانە تەواوی باڵەکایەتی و بەشێک لە هەولێر و شوێنەکانی دیکەی گرتەوە. هەروەها هەر بە خۆبەخشی دەستمکرد بە سمیناری ژینگەیی. لە زۆر ناوچە و شوێن سمینارم بۆ تەواوی چین و توێژەکان ئەنجامداوە وە سمینارم بۆ زیاتر لە ٥٠٠ تەڵەبە لە ناوەندەکانی خوێند ئەنجامداوە، هەروەها بەژداری چەندین کۆڕ و کۆنفڕانسم کردوە و چەندین بڕوانامە و سوپاسنامەی ڕێکخراوە ژینگەیەکانمم پێدراوە.”