Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 14, 2020

“تازە بەشی پەرستاریم تەواوکردبوو، دەستمکرد بە کارکردن لەسەنتەرێکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پشکنینم بۆ ئافرەتێک دەکرد. لەم کاتەدا کە سەرگەرمی پشکنین بووم، زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، ھیچ کاتێک لەژووری نەخۆش وەڵامی پەیوەندیم نەدەدایەوە، بەڵام لەم ئێوارەیە بەردەوام ھەستێکی ناخۆشم ھەبوو! وەک بڵێیت چاوەڕێی ھەواڵێک بم، ‎لە بێ ئۆقرەییدا وەڵامی پەیوەندییەکەم داوە، دەنگێک گوتی خێرا وەرە نەخۆشخانە، باوکت خراپتربووە!، باوکم کە ھەشت مانگ بوو لەجێگا کەوتبوو، ئێمە چاوەڕێی ھەڵسانەوەی بووین. مۆبایلەکەم لەدەست بەربووەوە سەرزەوی، بە نەخۆشەکەم گوت من دەڕۆم خاتوون بەهیوای سەلامەتیت. بەپەلە ڕامکرد، لە دەرگای بەشی فریاکەوتنی ئەو نەخۆشخانەی باوکمی لێ بوو ڕۆشتمە ژوورەوە، دایکمم بینی، بەقژە سپیە ئاڵۆسکاوەکەیەوە ھاواری دەکرد و سنگی خۆی دەکوتی، تێگەیشتم باوکم مردووە و منیش درەنگ کەوتوم! من ئێستا بەردەوامم لە کارەکەم، ئەوەشی گەرەکمە بەئامانجەکەم بگەم و زۆرباش چاودێری ئەو نەخۆشانە بکەم کە توشی جەلدە بووینە، غەمگینی ئەو ساڵانەشم کە بەبێ بوونی باوکم دێن و تێدەپەڕن.”