Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 14, 2020

“تەمەنم 13 ساڵە، لەگەڵ منداڵەکانی دراوسێمان یاری دەکەم و کاتێکی خۆش بەسەردەبەم، وازم لە خوێندن هێناوە لەبەر ئەوەی خێزانەکەم باری داراییان باش نیە و ناتوانن بمنێرن بۆ خوێندن. لە ئێستادا باوکم لە دەرەوەی وڵاتە لە پێناو دابینکردنی بژێوی بۆ خۆی و ئێمەش، دوای وازهێنانم لە خوێندن و سەفەر کردنی باوکم، کار دەکەم و کار و باری ماڵەوەش بەڕێ دەکەم، لەبەر ئەوەی گەورەترین منداڵی ماڵەوەم. کاری ئاسنگەری دەکەم، کارێکی قورسە بەڵام ناچارم بیکەم بۆ ئەوەی پێداویستی ماڵەوە و خوشکە بچوکەکانم دابین بکەم، هەتا گەڕانەوەی باوکم. کاتێک هاوڕێکانم دەچن بۆ خوێندن و منیش بۆ ئیش، هەست بە ئازارێک دەکەم لە دڵمدا، چونکە حەزم لە خوێندنە.”