Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 15, 2020

“بیرمە ڕۆژێک دایکم هەستی بە نەخۆشێکی پڕ لە مەترسی کرد، شێرپەنجە کە ناوی هەر ماڵێک دەشپرزێنێ. من و دایکم و دوو لە براکانم لەڕادەبەدەر شپرزابووین تەنیا باوکم ٸومێدواری دەکردین و دەیگووت ڕۆژی وەی نییە و جارێ دەبێ چارەی بۆ بدۆزینەوە. لە شەوێکی سارد زستانی، بە فرمێسک هەڵوەراندنیی، کوڕەکانی هاوڕێی دایکم بەرەو تاران بەڕێکەوتن. دکتۆر گووتی بەزووترین کات دەبێ نەشتەرگەری ٸەنجام بدرێ بەڵام من دەچمە ٸەوڕووپا و زیاتر لە مانگم پێدەچێ. لەو ماوەیەیدا دایکم دوو جار نەشتەرگەری کرا. ڕۆژگارێکی تاڵ و پڕ لە مەترسی ڕادەبووارد. جارێکی‌ تر دایکم و بابم بەرەو تاران بەڕێکەوتن. خاڵم هاتە ماڵمان تا لە لامان بێت. ڕەفێقەکانمان کە دەیانزانی دایک و بابم لە ماڵ نین هاتنە ماڵێمان بەڵام نەیاندەزانی بۆ دایک و بابم چەند ڕۆژە لە ماڵ نین. شەو بوو چاوەڕوانی پەیوەندی بابم بووین. خاڵم جغارەی بە جغارەی دادەگیرساند. لە ناکاو تەلێفون زەنگی خوارد، بابم بوو، بە شادمانییەوە ڕزگاری دایکم لەم نەخۆشییەی شرۆڤەکرد بەڵام بەقام پێ نەکرد و تا ئەوەیکە دایکم قسەی لە گەڵ کردم. لە دەنگی دایکم زانیم هەواڵەکە ڕاستە. ۷ ساڵ دواتر دیسان دایکم ٸەم نەخۆشییەی لێ دووپات بۆوە و بەختەوەرانە ئەمجاریش شکستی پێدا.”